جمعه، 15 آبان 1405
روژان پرس » اخبار » ئایدا مورادی [وەرزشوان و نووسەرێکی تازەلاوی سەوڵاوایی]

ئایدا مورادی [وەرزشوان و نووسەرێکی تازەلاوی سەوڵاوایی]

0
کد خبر: 4168

ئایدا مورادی [وەرزشوان و نووسەرێکی تازەلاوی سەوڵاوایی]

لە ساڵی 1397 کۆچی هەتاویەوە بەچاودێڕی مامۆستایەکی بەناو خانم ئایرین کەریمی دەستی کردووە بە چالاکی له بواری وەرزش وتەندرۆستیدا  و بە ماوەی ٨ ساڵە لە بواری وەرزشی ڕەزمی کۆنگ‌فوو دا چالاکە 
لە درێژەی ناساندنی ڕژنەکانی شامیان و کەسایەتیەکانی داوێنی کۆساڵان، ئەمجارەش تازەلاوێکی تری شارستانی سەوڵاواتان پێ دەناسێنین تا هاوڕێیان و هاوتەمەنەکانی بەچاوی نموونەیێکەوە لە داهاتوودا لێی بڕوانن.
سەوڵاوا، ئەم شارستانە تەژیە لە ڕژن و ئێستعدادگەلێ تایبەت له بوارە جیاجیاکانەوە کە ئەگەر تەمەن مەودا بدات ، ئەم قەتارەی ناساندنی کەسایەتیه درێژە پێئەدەین و ئەم توێژینەوە درێژە پێئەدەین و ئاڵای سەروەری و مێژووی پڕ له شانازی ئەم مەڵبەندە بەرز ڕادەگرین.
وەک ئەڵێن: لەدایکبوونی هەر کتێبێکی نوێی، زیادبوونی ڕووناکییەکە لەسەر ڕەفەی کتێبخانە بەڵام کاتێک ئەو کتێبە هی نووسەرێکی گەنج و تازەلاوێک  دەبێت، مانایەکی تری هەیە و پەیامێکی جوانتری پێیه.
نووسینی یەکەمین کتێب کارێکی ئاسان نییە. پڕە لە گومان، لە ترسی بڕیاری خوێنەر، و لەو پرسیارە بەردەوامەی کە: «ئایا پیت و وشەکانی دڵم توانیویانە ئەوە بگەیەنن کە لە دڵمدایە؟» بەڵام گەنجی خاوەن ئەم کتێبە، ئەو بوێرییەی تێدا بووە کە ئەم بەربەستە بشکێنێت و جیهانی ناوەوەی خۆی بکاتە دیاری بۆ خەڵکی تر.
لەم بەرهەمەدا، ڕەنگە ئێمە شوێنپێی سەرەتای ڕێگەیەک ببینین؛ ڕێگەیەک کە پڕە لە بۆنی خەونی پاک، هەستی ناسک و ئەو گڕی کوورەی دەروونەی کە تەنیا لە تەمەنی لاوییدا دەدۆزرێتەوە. ئەمە دەستپێکی گەشتێکە کە هیوادارین کۆتایی نەبێت».و بە دوای پەپوولە باڵ نەخشێنەکان تری بن لەم باخچۆڵە ڕەنگامەیەدا.
یەکێ تر لەو لاوە خوێنگەرم و دەس بەقەڵەمانەی ئەم ناوچەیە: خاتوون ئایدا مورادیە کە یەکەمین کتێبی خۆی بە ئاکام گەیاندووە:
خاتوون ئایدا مۆرادی کچی کاک ئیسماعیل و ئامینە خاتوون، 21ی بەفرانباری ساڵی 1387کۆچی هەتاوی بەرانبەر بە 21ی کانوونی دووهەمی ساڵی 2009 له مەریوان لە دایک بووە بەڵام گەورەبوو ونیشتەجێی شاری سەوڵاوایە و لە بنەڕەتدا لە خێڵی کاک ساڵحی مۆرادیە لە سەوڵاوای سەرۆ.
ئایدا مۆرادی خوێندنەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە سەوڵاوا تێپەڕ کردووە و ئێستەش هەر لە سەوڵاوا قوتابی پۆلی دووایینی دواناوەندیه.
وەک خۆیان دەڵێن: لە ساڵی 1397 کۆچی هەتاویەوە بەچاودێڕی مامۆستایەکی بەناو خانم ئایرین کەریمی دەستی کردووە بە چالاکی له بواری وەرزش وتەندرۆستیدا  و بە ماوەی ٨ ساڵە لە بواری وەرزشی ڕەزمی کۆنگ‌فوو دا چالاکە و لەو ماوەیەدا توانیویە  ١٩ ناونیشان و پلەی سەرکەوتن  لە پێشبڕکێیەکانی ئاستی شارستانی و پارێزگایی و نەتەوەیی بەدەست بهێنێ، وەک خۆیان دەڵێن:» لە ساڵی 2025 کۆچی زایینی  بڕیارم دا یەکەم  ئەزموونی خۆم لە بواری کۆنگ‌فوودا بهێنمە سەرقاقەز و  لە کتێبێکی فارسیدا له ژێر ناوی «روی طناب زندگی» یان  «لەسەر پەتی ژیان»چاپ و بڵاو بکەمەوە کە ئەم کتێبە باسێکە لە سەر ژیانی خۆم لە بواری وەرزشی کۆنگ‌فوو  و هەروەها ناساندنی ئەم وەرزشە بە خوێنەران و هاووڵاتیانی ئازیز کە  لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ چاپ کرا.
و شایانی باسە  لێرەوە دەمەوێ سپاسی بنەماڵە و مامۆستابەڕێزەکانم بکەم  کە هەردەم پاڵپشت و پەنا و هاندەرم بوونە و ورە و وزە وهێزیان  هەردەم پێم بەخشیوە بۆ ئەوەی بتوانم بەردەوام بم لە چالاکیەکانم، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم بۆیە ئەم بەرهەمەمە وەک ئاڵەکۆکی شوانێ  بە دڵ و گیانەوە پێشکەشی ئەوان و سەرجەم خوێنەران و کتێبدۆستانی ئازیز دەکەم».

وەک وتمان خاتوون ئایدا مۆرادی لێهاتوویەکی بواری وەرزش و فەرهەنگە و له بواری وەرزشدا تا بە ئەمڕۆ توانیویه مەقامگەلێ تایبەتی لە ئاستی نەتەوەیی، پارێزگا و شارستانی بە دەست بهێنێ و شانازیەک ببەخشێ بە بنەماڵە وخەڵکی شارەکەی کە نموونەیەی لەو مەقامگەلە  ئەتوانین ئاماژەبکەین بە: 13مەقامی پارێزگایی و 5مەقامی شارستانیە وهەروەها خاوەن مەقامی تایبەتی نەتەوەیی سێهەمە لە ساڵی 1404ک.ە لە تەرۆیز و بە گشتی تابەئەمڕۆ 19مەقام و مەداڵی شانای پێبەخشراوە و خاوەن دەیان سپاسنامەی تایبەتە و حۆکمی شاڵبەند قۆناغی یەک تا پێنجی هەیه.
ئایدا مۆرادی وەک لاوێکی ئەم شارستانە یەکەم هەنگاوی ئەدەبی خۆی بە نووسینی کتێبێکی خنجیلانە دەسپێکردووە و ئەسپی قەڵەمی بۆ خزمەت بە گەلەکەی لە گۆڕەپانی ئەدەبدا تاو داوە و دەیەوێ ماندوونەناسانە هەردەم ئەو ڕێگایە تا گەیشتن بە ترۆپکی ئاواتەکان بپێوێ، بۆیه هەر له پاڵی ئەم چالاکیانەدا ئەمڕۆژانە له شاری سەوڵاوا خەریکی وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیسیە و جیا له نووسینی کتێب، دەستی به نووسینی سناریۆ بۆ گرووپی شانۆ کردووە.
شایانی باسە یەکەم بەرهەمی ئەم ئازیزە لە لایەن چاپ و بڵاوگەی» نوین»ە ساڵی 1405خراوەتە پێش چاوی خوێنەران و ئاواتمان سەربەرزی و سەرکەوتنی زۆرتری سەرجەم لاوان و تازەلاوانی ئەم پارچەخاکەیە.
سەرچاوەکان: لێدوانێکی بێوەر لە گەڵ خاتوون ئایدا مۆرادی
نووسین و کۆکردنەوە:
ساسان مونفەرێد[بێوەر]
دسته بندی: اخبار / کردستان / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید